هێزێکی هاوبەشی عێراقی و ئەمریکی بە هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین بە دوای چەکدارانی داعش لە ناوچەی موسڵی کۆن ئهنجامداوه و چەندین چەک و تەقەمەنی بەجێماوی داعشیش دەستیان بەسەرداگیراوە.
ئهمڕۆ یهكشهممه 19/11/2017 هێزەکانی ئەمریکا بەشدارییان لە پرۆسەیهكی گەڕان و پشکنین بە دوای چەکدارانی داعش لە ناوچەی موسڵی کۆن كرد.
نەجم جبووری، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند: "هێزێکی هاوبەشی عێراقی و ئەمریکی بە هەماهەنگی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین بە دوای چەکدارانی داعش لە ناوچەی موسڵی کۆن ئهنجامدا.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دهڵێت: ناوچەی موسڵی کۆن بەتەواوی لە چەکدارانی داعش پاککراوەتەوە و چەندین چەک و تەقەمەنی بەجێماوی داعشیش دەستیان بەسەرداگیراوە.
مانگی تەمموزی ئەمساڵ دوای نزیکەی 9 مانگ لە شەڕوپێکدادان لەگەڵ چەکدارانی داعش تەواوی شاری موسڵیان کۆنترۆڵکردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.