حەدیسی گوتی: لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2018 ی عێراقدا گۆڕانکاری لە بودجەی ھەرێمی کوردستاندا کراوە بە جۆرێک کە بەشە بودجەی ھەرێم لەگەڵ ژمارەی دانیشتوانەکەیدا بگونجێت.
سەعد حەدیسی ووتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند ، ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستاندا بەپێی ژمارەی دانیشتوانی ھەرێمەکە دەبێت .
حەدیسی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2018 ی عێراقدا گۆڕانکاری لە بودجەی ھەرێمی کوردستاندا کراوە بە جۆرێک کە بەشە بودجەی ھەرێم لەگەڵ ژمارەی دانیشتوانەکەیدا بگونجێت و سامانی وڵاتەکە بەشێوەیەکی دادپەروانە دابەش بکرێت ، ھەروەھا ئاشکراشیکردووە لە ئێستادا پرۆژە یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران پێداچوونەوەی کۆتایی بۆ دەکرێت و لە چەند رۆژی داھاتوودا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌عد حه‌دیسى رایگه‌یاند، حكومه‌تى ئیتیحادى له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم به تایبه‌تى له باره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وته‌وه، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، تیمێكى تایبه‌تمه‌ند خه‌ریكى تاوتوێكردنى ئه‌و بواره‌ن.
حه‌دیسى له لێدوانی‌دا بۆ سایتى غه‌د پرێس ئه‌وه‌شى گوت: له ماوه‌ى رابردوودا وتوێژه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ته‌كنیكى و مه‌یدانى بوون. تایبه‌ت بوون به ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان و له ئێستادا راگیراون.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، له ئێستادا دانووستانه‌كان له بوارى نه‌وتدا ده‌كرێن و تیمێكى شاره‌زا سه‌رقاڵى به‌دواداچوونن.
سه‌عد حه‌دیسى روونیشیكرده‌وه، پێشكه‌وتنى رێڕه‌وى رێكاره مه‌یدانییه‌كان له باره‌ى گفتوگۆى ته‌كنیكى و ئه‌منییه‌وه سه‌رده‌كێشن بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى گفتوگۆیه‌كى سیاسى فراوان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.