Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:17

سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆده‌بێتەوە 

گفتوگۆ دەربارەی سێ تەوەر ده‌كات
کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و تێیدا گفتوگۆ دەربارەی سێ تەوەر بکات.

لەم بارەیەوە، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی سێ تەوەریش دەکرێت.''

لەبارەی تەوەرەکان ، د. نووری عوسمان گوتی'' بڕگەی یەکەم تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و بڕگەی دووەمیش ڕێنمایی لەبارەی ئەو وەزارەتانەی داھاتیان ھەیە و بڕگەی سێیەم دانانی ڕەسمی بەکاربردنی ناوخۆیی لەسەر بابەتەکانی جگەرە و تووتن، کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پێشکەش کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.