Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 03:43

هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی ئه‌فغانستان 30 که‌سیان له‌ زیندانی تاڵیبان رزگار کرد

ئازادكراوه‌كان خزموكه‌ی ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و سوپا و كارمه‌ندانی حكومه‌ت بوون
Afghanistan Army
کوردستان TV
100%

هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان و هاوكاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان توانییان 30 كه‌س له‌ زیندانی تاڵیبان ئازاد بكه‌ن، كه‌ ئه‌وانه‌ له‌ كه‌سانی نزیكی هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و كارمه‌نده‌كانی حكومه‌تن .

له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان  و هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ شاری نه‌وزادی ویلایه‌تی هیلمه‌ند، گروپێكی زیندانیكراوی ده‌ستی تاڵیبان ئازاد كران كه‌ له‌ خزموكه‌سانی ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و سوپا و كارمه‌ندانی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ن .

به‌رپرسانی ویلایه‌تی هیلمه‌ند رایانگه‌یاند كه‌ له‌ناو ئازاد كراوه‌كاندا چوار منداڵ به‌ ته‌مه‌نی خوارووی 12 ساڵ هه‌بوون .

قاری یوسف ئه‌حمه‌دی وته‌بێژی گروپی تاڵیبان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وتوویه‌تیی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ تاوانی وه‌ك دزیی و مرۆڤ رفاندن و تاوانی دیكه‌ی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه‌  و دۆسییه‌كانیان له‌ ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌دا بووه‌ .

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.