Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 03:58

چه‌کدارانی داعش له‌ نزیک دووبز هێرشیان کرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

كوژراو وبرینداریان هه‌یه‌
کوردستان TV
#9
100%

چه‌كدارانی داعش له‌ نزیك شارۆچه‌ی دووبزهێرشیان كردۆته‌ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌ شدی شه‌عبی و له‌هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداری حه‌شدی شه‌عبی هه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كاتژمێر ١١ ی ئه‌مرۆ 19-11-2017 چه‌كدارانی داعش له‌ جه‌بل غه‌ڕڕه‌ له‌ نزیك شارۆچه‌ی دووبز هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌: له‌ هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كوژراو وبرینداریان هه‌یه‌ و به‌شێك له‌ برینداره‌كانیشیان گواستۆته‌وه‌ بۆ نه‌خوشخانه‌ی دووبز.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابرێندراوه‌كانیان داگیركرد، ناو به‌ناو چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.