Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:59

ئاگرکەوتنەوەیەک لە باشووری پەکین 27 قوربانی لێکەوتەوە

كارمەندانی ئاگركوژێنەوە توانیان لە ماوەی 3 كاتژمێر ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن
ئاگركەوتنەوەیەك لە باشووری پەكین 27 قوربانی لێكەوتەوە
کوردستان TV
100%

بەپێی راگەیەندراوێك كە تەلەڤزیۆنی چین بڵاویكردەوە ،  لە ئاكامی ئاگركەوتنەوەیەك لە باشووری پەكین 19 كەس گیانیان لە دەستدا و 8ی دیكە بریندار بوون .

ئێوارەی دوێنێَ كاتژمێر 6 ئاگركەوتنەوەیەك لە گوندی شینگ یانگ لە ناوچەی داسینگ باشووری پەكین كەوتەوە ، دواتر لە لایەن كارمەندانی ئاگركوژێنەوە كە گەیشتنە شوێنی ئاگركەوتنەوەكە توانیان لە ماوەی 3 كاتژمێر ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن و بیكوژێننەوە .

بەپێی سەرچاوەكە تسای چی سەرۆكی شارەوانی پەكین دوای ئەوەی گەیشتە شوێنی رووداوەكە رێنمایی دەركرد بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری رووداوەكە دەست پێ بكرێت .

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.