گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
له درێژه‌ی گه‌شته‌كه‌دا، مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌ك گه‌یه‌نرایه شاری ساشیۆن كه به پیشه‌سازی دروستكردنی فڕۆكه به‌ناوبانگه‌و چه‌ندین كارگه‌ی دروستكردنی فڕۆكه له شاره‌كه‌دا هه‌ن.
خه‌ڵكێكی زۆر له پێشوازی مه‌شخه‌ڵه‌كه‌دا بوون و به چه‌ندین چالاكی فۆلكلۆری گوزارشتیان له شادومانی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆڵۆمپیادی زستانه له وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد.
هه‌ر له ڕێوڕه‌سمی پێشوازی له مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی، نمایشێكی فڕۆكه‌وانی به ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جۆری داڵی ڕه‌ش له ئاسمانی شاری ساشیۆن ئه‌نجامدرا.
بیستوسێیه‌مین خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه له نۆ تا بیست‌وپێنجی شوباتی ساڵی داهاتوو له شاری پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌رزشوانانی سه‌د وڵات له سه‌دو دوو پێشبڕكێی وه‌رزشی جۆراوجۆری حه‌وت یاری وه‌رزشی زستانه، ململانێی بردنه‌وه‌ی میدالیاكانی زێڕو زیو و بڕۆنز ده‌كه‌ن.
گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیاده‌كه‌ش له وڵاتی كۆریای باشوور له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكردو واش بڕیاره گه‌شته‌كه له نۆی شوباتی ساڵی داهاتوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ كۆتایی پێ بێت.
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌داو له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیادی زستانه، مه‌شخه‌ڵی گه‌وره‌ی ئۆڵۆمپی به فه‌رمی داده‌گیرسێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.