گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی عێراق و تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ئاشكرا ده‌كات.
شاندێكی توركیا تاوتوێكردنی چۆنییه‌تی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان سەردانی بەغدایان كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا كۆبوونەتەوە.
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی عێراق لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە سەرەکیترین بابەت بوو کە لەنێوان شاندەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی وزەی تورکیا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌ست به دیاریكردنی كێشه‌كانی به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی ئه‌و نه‌وته ده‌كه‌ن، تاوه‌كو به زووترین كات پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردن ده‌ست پێبكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.