فەرماندەی ھێزەكانی پارتی ئازادیی كوردستان لە سنووری پردێ ڕایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی دوبز چوار ھاووڵاتیی كوردیان ڕفاندووە و لە دوبز و پردێش دەستیان بە تاڵانكردنی ماڵی كوردەكان كردووە.
حوسێن یەزدانپەنا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''حەشدی شەعبی جموجووڵی بەردەوامی لە سنووری دوبز و پردێ هەیە و ئەگەر توانایان ھەبێت ھێرشیش دەكەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە و بە ھیچ جۆرێك ڕێگە نادەن یەك بست پێشڕەوی بكەن.''
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ڕوونیشی كردەوە: ''حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی دوبز چوار ھاووڵاتیی كوردیان ڕفاندووە و بەردەوامیش لەو سنوورە ماڵی كوردەكان تاڵان دەكەن، ئەمە جگە لەوەی لە شارۆچكەی پردێش ماڵە كوردەكان لە لایەن حەشدی شەعبییەوە تاڵان دەكرێن.''
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.