Erbil 7°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 02:15

سه‌عد حەریری گه‌یشته‌ پاریس

سه‌عد حه‌ریری‌ ئاماده‌ ده‌بێت له‌ئاهه‌نگی‌ یادی‌ سه‌ربه‌خۆیی لوبنان
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ سه‌عد حه‌ریری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی‌ لوبنان له‌ سعودیه‌وه‌ گه‌یشته‌ پاریس له‌گه‌ڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا كۆبووه‌وه‌ و سوپاسی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسای‌ كرد بۆ میوانداریكردنی‌ خۆی‌ و خێزانه‌كه‌ی‌.  


به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی لوبنان بڵاویكردۆته‌وه‌، سه‌عد حه‌ریری ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ پاریس به‌مه‌بستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئیمانیول ماكرۆن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌.

حه‌ریری‌ سوپاسی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسای‌ كرد بۆ میوانداریكردنی‌ خۆی‌ و خێزانه‌كه‌ی‌ و جه‌ختیكرده‌وه‌، فه‌ڕه‌نسا رۆڵێكی‌ هه‌میشه‌یی و ئیجابی‌ هه‌یه‌ له‌ناوچه‌كه‌.

سه‌عد حه‌ریری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی‌ لوبنان رایگه‌یاند، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لوبنان بۆ به‌شداریكردن له‌ئاهه‌نگی‌ یادی‌ سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی‌ و سه‌رجه‌م هه‌ڵوێسته‌ سیاسییه‌كانی‌ راده‌گه‌یه‌یه‌نێت.

سه‌عد حه‌ریری‌ له‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ فه‌ڕه‌نسا له‌كۆشكی‌ ئیلیزی‌ به‌رۆژنامه‌نوسانی‌ راگه‌یاند، ئاماده‌ ده‌بێت له‌ئاهه‌نگی‌ یادی‌ سه‌ربه‌خۆیی لوبنان، له‌وێ سه‌رجه‌م هه‌ڵوێسته‌كانی‌ راده‌گه‌یه‌نێت، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چاوی‌ به‌سه‌رۆك كۆماری‌ لوبنان ده‌كه‌وێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.