Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 17:35

هه‌واڵی ده‌ستنیشانکردنم به‌ ڕاهێنه‌ری هەڵبژاردەى ئیتاڵیا لە ڕاستیەوە دوورە

هەوڵ دەدەین نازناوى خولى ڕوسیا بۆ یانەکەمان بەدەست بێنین.
کوردستان TV
100%


ڕۆبێرتۆ مانچینى ئیتاڵى و ڕاهێنەرى یانەى زینیت سان پترسبۆرگى ڕوسى ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە کە باس لە دەستنیشانکردنى بە ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى ئیتاڵیا دەکەن.

مانچینى بە ماڵپەڕى فوتبۆڵ ئیتاڵیاى ڕاگەیاند، ئاساییە ناوى لە ڕیزى ئەو ڕاهێنەرە ئەزمووندارانە بێت کە بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنى هەڵبژاردەى وڵاتەکەى پاڵێوراون، بەڵام هه‌واڵی ده‌ستنیشانكردنم به‌ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ لە ڕاستیەوە دوورە.

مانچینى گوتیشى، لەگەڵ زینیت خۆشحاڵ و ئاسوودەم و هەوڵیش دەدەین نازناوى خولى ڕوسیا بۆ یانەکەمان بەدەست بێنین.

 لەبارەى نەگەیشتنى هەڵبژاردەى ئیتاڵیا بۆ کۆتاییەکانى مۆندیالى دووهەزاروهەژدەى ڕوسیا، ڕاهێنەرەکە ئاشکراى کرد کە لە ژیانى خۆیدا نەیبینیووە هەڵبژاردەکەیان نەگاتە مۆندیال، بۆیە هەست بە خەمبارى و دڵتەنگى دەکات.

مانچینى ڕوونیشیکردەوە کە هەموو هەڵبژاردەیەک بە ماوەى گواستنەوە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکى دیکە تێدەپەڕێت، هەڵبژاردەى ئیتاڵیاش ئێستا لە بارى گواستنەوە دایە.

ئەو ڕاهێنەرە دڵنیایى خۆشى دەربڕى لەوەى لە ئایندەدا ئیتاڵیا بە سایەى تواناو لێهاتوویى یاریزانانى لاو، دەگەڕێتەوە سەر ئەنجامە باشەکانى و دەستکەوتى بەنرخیش تۆماردەکات .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.