Erbil 8°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 02:26

ئه‌ردۆگان لێبوردنه‌که‌ى ناتۆ قبوڵ ناکات

ناتۆ داواى لێبوردنى له‌ توركیا كرد
کوردستان TV
100%

ئاژانسى ئه‌نادۆلى توركى رایگه‌یاند" سه‌رۆكى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، ره‌تیكرده‌وه‌، داواى لێبوردنه‌كه‌ى په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى قبوڵ بكات.

په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ)، به‌ هۆى ئه‌و رووداوه‌وه‌ كه‌ له‌ میانى راهێنانه‌كانى ناتۆ له‌ نه‌رویج روویدابوو، داواى لێبوردنى له‌ توركیا كرد. به‌لام له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆگان ره‌تیكرده‌وه‌، ئه‌و داوایه‌ قبوڵ بكات و گوتى: ئه‌وه‌ رووداوێكى ئاسایى نییه‌ و به‌ داواى لێبوردنێكى ساده‌ چاره‌سه‌ر نابێت.

دوێنێ هه‌ینى، توركیا هێزه‌كانى له‌ مانۆڕێكى ناتۆ له‌ نه‌رویج كشانده‌وه‌، كه‌ له‌ كاتى راهێنانه‌كاندا وێنه‌یه‌كى دامه‌زرێنه‌رى توركیا مسته‌فا كه‌مال و سه‌رۆكى ئێستاى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ركه‌وتبوون.

هه‌مان رۆژ، ئه‌میندارى گشتى ناتۆ، یه‌نس ستۆلتنبێرگ داواى لێبوردنى له‌ توركیا كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى روویداوه‌ ئه‌نجامى هه‌ڵه‌یه‌كى كه‌سییه‌ و ره‌نگدانه‌وه‌ى سیاسه‌تى په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى نییه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.