Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:34

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا، ده‌ڤه‌ری ئامێدییان بۆردمان کرد

لەو بۆردومانەدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و شۆفڵێک بەئامانجگیراون
کوردستان TV
100%


شه‌وی رابردوو و به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌، دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا، به‌ چڕی گه‌لی باڵنده‌ و ئاڤاشین له‌ سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدییان بۆردمان كرد و زیانی گیانی و مادیی زۆریان به‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

شه‌وی رابردوو تا به‌یانی ئه‌مرۆ دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا، زور به‌ سه‌ختی بۆردمانی گه‌لی باڵنده‌ و ئاڤاشینیان بۆردمان كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌، شه‌هید و بریندار له‌ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) هه‌یه‌ و تا ئێستایش جار به‌ جار له‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ون. هه‌ر لەو بۆردومانەدا ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و شۆفڵێک بەئامانجگیراون و بەتەواوەتی سوتێنراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.