Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 19:50

وڵاتانی عەرەبی پەیامێکی توند ئاراستەی ئێران دەکەن

سبه‌ى وەزیرانی دەرەوەی عەرەب كۆده‌بنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

لە کۆبوونەوەیەکدا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی پەیامێکی توند ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن.

سەرچاوەیەک لە کۆمکاری عەرەبی بە رۆژنامەی (ئەلحەیات)ی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا، مەترسییەکانی ئێران لەسەر وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ دەکرێن، بە تایبەت ئاراستەکردنی مووشەک لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە بۆ ریازی پایتەختی سعودیە و تەقاندنەوەی بۆری نەوتی بەحرەین.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەب، لەسەر داوای سعودیە و پشتگیریی وڵاتانی کوێت، ئیمارات و بەحرەین، سبه‌ى یەکشەممە 19/11/2017 ئەنجام بدرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا، پەیامێکی توند ئاراستەی ئێران دەکرێ و هۆشداریی دەدرێتە ئەو وڵاتە بۆ کۆتاییهێنان بە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی و گەورەکردنی ناکۆکییەکانی نێوان مەزهەبەکانی ئیسلام.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.