بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی، ئاماژە بەوە دەدات کە بڕیکاری وەزیری ناوخۆی عێراق، سەردانی کەرکووکی کردووە، بۆ ئەوەی دووبارە پۆستە ئەمنییەکان دابەش بکەنەوە و پشکی کورد کەم بکەنەوە.
سەڵاح دەلۆ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە باسنیوزی راگەیاند" بڕیکاری وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی کەرکووکی کردووە و چاوپێکەوتنی لەگەڵ ھەموو ئەفسەرەکان کردووە، بۆ ئەوەی دووبارە پۆستە ئەمنییەکانی ئەو شارە بەگوێرەی رێژەی 32% بەسەر پێکھاتەکانی کەرکووکدا دابەش بکەن.
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی، جەختی لەوەش کردەوە'' مەبەستییانە پشکی کورد کەم بکەنەوە، لە کاتێکدا کورد لەو شارە زۆرینەیە، بۆیە ئەمەی دەکرێت لەژێر ھەرناوێکدا بێت بۆ پاکتاوکردنی پێکھاتەی کوردە لەو شارەدا.
گوتیشی: "سەرجەم ئەو بڕیارانەی دراون نایاسایین و لەدژی پێکھاتەی کوردن لەو شارە، بەوھۆیەوە ئیمە بەھیچ شێوەیەک دان نانێن بەو گۆڕانکارییانە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.