وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له بیابانی لیبیا ئه‌نجام داوه و ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش كوژراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند: هێزه‌كانیان له ڕێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه، چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له بیابانی لیبیا ئه‌نجام داوه.
به‌پێی ڕاگه‌یانراوی پێنتاگۆن، ئه‌و هێرشه ئاسمانییه دوێنێ شه‌موو بوو، جگه له‌وه‌ی باس له به‌ئامانجگرتنی داعش كراوه، ورده‌كاریی شوێنی لێدانه‌كه باس نه‌كراوه.
به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی له پێنتاگۆن گوتی: هێرشه‌كه له بیابانی لیبیا بووه، ئامانجه‌كه‌ی مۆڵگه‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بووه و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی له ئه‌ندامانیان كوشتووه.
ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش كوژراوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.