Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 04:51

یەکێتی ئەوروپا مەترسی هەیە لە هێرشی تیرۆریستی

مەترسیەكان هەموو وڵاتانی جیهان دەگرێتەوە
یەكێتی ئەوروپا مەترسی هەیە لە هێرشی تیرۆریستی
کوردستان TV
100%

دیمیتریس ئەفرامۆبۆلۆس كۆمسیاری ئەوروپا بۆ كۆچ و كاروباری ناوەخۆ رایگەیاند ، لە ماوەی جەژنەكانی سەری ساڵ و لە دایك بوونی حەزرەتی مەسیح مەترسی روودانی هێرشی تیرۆریستی هەیە ، بۆیە هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرینە بەر لە شوێنە گشتییەكان .

ئەفرامۆبۆلۆس روونیشیكردەوە كە مەترسیەكان هەموو وڵاتانی جیهان دەگرێتەوە نەك تەنها ئەوروپا ، بۆیە پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بكەین و رێو شوێنە ئەمنییەكان بگرینە بەر .

راشیگەیاند زۆر جار لە رۆژانی سەری ساڵ و رۆژی لە دایك بوونی حەزرەتی مەسیح هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دراون بۆیە پێویستە لەو پەڕی ئامادەباشیدا بین بۆ رووبەرووبوونەوەی . بەهەمان شێوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە هاووڵاتیانی كرد كە لە ماوەی جەژنەكانی سەری ساڵ لە ئەوروپا ئاگاداری خۆیان بن .

ئەفرامۆبۆلۆس ئەوەشی راگەیاند كە حاڵەتی ئامادەباشی لە 31ی كانوونی دووەمی ساڵی 2018 كۆتایی پێدێت .

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.