Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:12

ژه‌نه‌راڵ ماتیس: ئه‌مریکا مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ کۆریای باکوور

ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور تاقیكاریی ئه‌تۆمیی بوه‌ستێنێت
James Mattis
کوردستان TV
100%

ژه‌نه‌راڵ جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنفرانسێكی هه‌واڵیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور تاقیكاریی ئه‌تۆمیی بوه‌ستێنێت و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌ سه‌ربازییه‌كانی راگرێت و چه‌ك هه‌نارده‌ نه‌كات، ئه‌وا ده‌رفه‌تێك بۆ دانووستان فه‌راهه‌م ده‌بێت .

ئه‌م لێدوانه‌ی ژه‌نه‌راڵ ماتیس له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش وتبووی، گه‌شبینم به‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی كۆریای باكوور له‌ رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه‌ . 

جیا له‌وه‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكاش له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی بۆ ئاسیا رایگه‌یاندبوو كه‌ سه‌بری ستراتیژیی ئه‌مریكا كۆتایی پێهاتووه‌ و ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت، هه‌ڵوێستی توندی واشنتۆنی به‌دواوه‌ ده‌بێت .

جێگه‌ی سه‌رنجه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و لێدوانه‌ جیاوازانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا، تا ئێستا نه‌بووه‌ته‌ هۆی پیشاندانی هیچ نه‌رمییه‌كی كۆریای باكوور بۆ ئه‌نجامی دانووستان .

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.