له شاری كهركوك ژمارەیەک خۆبەخش هێرشیانکردە سەر حەشدی شەعبی و کوژراو و بریندار هەن .
لە گەڕەکی سۆنەگۆلیی شاری کەرکووک ژمارەیەک لە خۆبەخشی ئەو شارە هێرشیانکردە سەر چەکدارانی حەشدی شەعبی لە باڵەخانەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەپێی گوتەی شایەتحاڵان، حەشد کوژراو برینداری هەیه .
پێکدادانەکە بەردەوامە و باری ئەمنیی چەند گەڕەکێکی شڵەژاوە. هاونیشتمانیان دەڵێن، لە چەند گەڕەکێکی کوردی دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت. پۆلیسی شاری کەرکووکیش داوا لە خەڵک دەکات لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.