كه‌ناڵی ئاسمانی پێلستانك كه منداڵانی كوردستان زیاتر پێی ئاشنان له ڕێگه‌ی په‌خشكردنی به‌رنامه‌ی "كوردستانس كیدس ڤۆیس" هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵبژاردن و دیاریكردنی خۆشترین ده‌نگی منداڵانی هه‌رێمی كوردستان .
"هاوكار نوری" به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه ئاشكرایكرد نزیكه‌ی 3 ساڵه خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ن ، به‌ڵام خۆشبه‌خاته له ته‌مووزی ئه‌مساڵ یه‌كه‌م قۆناخی به‌رنامه‌كه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوو زیاترله 1000 منداڵ له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ناوی خۆیان تۆماركردووه.
پێشكه‌شكاری به‌رنامه "ساز ئاسۆ" ڕوونیكرده‌وه ، دوای بڕینی هه‌ر چوار قۆناخ له ئێستادا ته‌نها 20 به‌شداربوو گه‌یشتوونه‌ته قوناخی كۆتایی ،له‌م 20 بهشداربووهش ته‌نها 4 كه‌س ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ریاندا.
جێی ئاماژه‌یه هه‌رچه‌نده تا ئێستا ناوه‌رۆكی خه‌ڵاته‌كان ئاشكرا نه‌بووه به‌ڵام وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه باسی ده‌كات خه‌ڵاته‌كان ماددی نین به‌ڵكو خه‌ڵاتی زانستی و هونه‌ریین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.