دوینێ شه‌و له مانهاتن كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ناوچه‌كانى شارى (نیویۆرك)ى ئه‌مریكا تابلۆى (سلڤادۆر موندى) كه تابلۆى هونه‌رمه‌ند لیۆناردۆ دافینشى پاش كێبڕكیردن له‌سه‌ر كرینى تابلۆكه بۆ ماوه‌ى 19 خوله‌ك له كۆمپانیاى كریستیدا خرایه مه‌زاده‌وه و به 450,3 ملیۆن دۆلار فروشرا.
تابلۆكه له ساڵى 1500 دا له‌لایه‌ن لیۆناردۆ دافینشى كه بۆ لویسى دووه‌مى شاى فه‌ره‌نسا كێشراوه، به‌و نرخه‌ش ڕێكۆردێكى نوێى له مه‌زادكردنى كه‌لوپه‌له هونه‌رییه‌كاندا تۆمار كرد و پێش تابلۆى (Women of Algiers)ى پیكاسۆ كه‌وت كه ساڵى 2015 به 179,4 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
تابلۆى سالڤادۆر موندى كه به واتاى رزگارى جیهان دێت، له لایه‌ن دیمیترى ریبۆلۆڤلێڤ ملیۆنه‌رى ڕوسییه‌وه فرۆشرا كه خۆى ساڵى 2013 به 127,5 ملیۆن دۆلار كڕیبووى.
لیۆناردۆ دافینشى هونه‌رمه‌ندێكى ئیتاڵى بووه كه له سه‌رده‌مى ڕێنیسانسدا ژیاوه له ساڵى 1452 بۆ 1519، لیۆناردو تا ئێستا چه‌نده‌ها به‌رهه‌مى نایابى ناسراون كه دیارترینیان تابلۆى مۆنالیزایه.
تابلۆى (سلڤادۆر موندى)
له ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى وه‌رگیراوه
وه‌رگێڕ/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.