Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 23:11

ترەمپ داوا دەکات رێژەی کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن دامەزراوە داراییە دەرەکییەکانەوە کەم بکرێنەوە

16ـی نۆڤێمبه‌ر سەرۆکی ئه‌مریكا واژۆی لەسەر کردووە
ترەمپ داوا دەکات رێژەی کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن دامەزراوە داراییە دەرەکییەکانەوە کەم بکرێنەوە
کوردستان TV
100%


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی بەپێی برِیاریک داوا دەکات کە رێژەی   کڕینی نەوتی ئێران لە لایەن دامەزراوە داراییە دەرەکییەکانەوە کەم بکرێنەوە.

بە گوێره‌ی بڕیارێك کە رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی 16ـی نۆڤێمبه‌ر سەرۆکی ئه‌مریكا  واژۆی لەسەر کردووە، هاتووە: "به‌ گوێرەی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی کە یاسای بنەرەتی و ئەو یاساورێسایانەی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئه‌مریكا وه‌كو سه‌رۆك پێیانداوم، هەروه‌ها بە پێی  پێداچوونه‌وه‌ی وردی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كة له ‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاریی و وزه‌وه‌ دراونەتە كۆنگرێس، به‌و راپۆرته‌وه‌ كه‌ 12/9/2017 پێشكه‌ش كراو فاكته‌ره‌ پەیوه‌ستداره‌كانی دیكه‌ی بارودۆخی ئابووری جیهانی، وەکوو زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه‌، ئاستی توانای نه‌وتی یه‌ده‌گی جیهانی و به‌رده‌ستبوونی یه‌ده‌گی ستراتیژی، بڕیار ده‌ده‌م به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕگه‌ی 1245 (د) (4) (ب) و(سی) ‬له‌ یاسای بڕیاری به‌رگریكردنی نیشتمانی بۆ ساڵی دارایی 2012، یاسای ژماره‌ 81-112، هاوتا له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانی پێشووتردا، كه‌ بڕی پێویستی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت له‌ وڵاتانی دیكه‌ جگە لە‌ ئێران له‌به‌ر ده‌ستدان تا رێگه‌ کراوە بێت به ‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو قه‌باره‌ی كڕدراوی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی ئێران، له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ داراییه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه‌ كه‌مبكرێنه‌وه"‌. ‬

شایه‌نی باسه‌ کە لە رۆژی 13ـی ئۆکتۆبری 2017، دۆناڵد ترەمپ، ستراتیژی نوێی وڵاتەکەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران راگەیاند و هێرشی تووندی کردە سەر رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك (5+1) لەگەڵ ئێران و بە یەکێک لە خراپترین رێککەوتننامەکانی مێژووی ئەمریکا ناوی برد. 

هاوكات ترەمپ لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی 2016 دا، زۆر جار باسی لەم چەمکە دەکردو دەیگوت ئەگەر ببێتە سەرۆک ئەوە بەو رێکەوتنەدا دەچێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە دواین وتاری دا، دەسەڵاتی ئێرانی بە رژێمێکی شوومی ئاینیی ناساندو راشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی سوپای پاسداران لە سەرتاسەری جیهان پشتگیری و هاوکاریی گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات، سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنن. دوابەدوای ئەو قسانەی دۆناڵد ترەمپ، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا سوپای پاسدارانی خستە نێو لیستی ئەو دامەزراوانەی بەر سزا ئابوورییەکانی دەکەون و ئاشکراشی کرد کە لەمەو پاش بە ماددەی تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

لە کاتێکدا ئێران سێیەمین وڵاتی گەورەی بەرهەمهێنەری نەوتە لە رێکخراوی ئۆپێک و ئێستا رۆژانە  2 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات.

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە کە ‪به‌ وردی چاودێریی ئه‌م بارودۆخه‌ ده‌كات، بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە لە هەمبەر ئێران بە وردی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.