Erbil 10°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:28

شارام نازری و کامکاره‌کان به‌ کۆنسێرتێک به‌هانای لێقه‌وماوانی کرماشان ده‌چن

بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان
shrim nizre-kamgarin
کوردستان TV
100%

گۆرانی بێژی ناسراوی كوردستان شارام نازری و گرووپی كامكاره‌كان به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان كۆنسێرتێك به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

شارام نازری گۆرانیبێژی ناسراوی كورد هاوخه‌می خۆیی له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان ڕاگه‌یاند: ڕاسته‌ ئێمه‌ ناتوانین هه‌موو كێشه‌كانی ئه‌وان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام خۆ ده‌توانین به‌شێك له‌ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و هیوادارم كه‌ به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان له‌م ڕووه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیان دێت ئه‌نجامی بده‌ن.

كۆنسێرتی شارام نازری و گرووپی موسیقای كامكاره‌كان بڕیار وایه‌ كه‌ كاتژمێر ۲۰:۳۰ی ڕۆژی دووشه‌مه‌ ی داهاتوو خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی "قه‌قنووس" له‌ تارانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و هه‌موو داهاته‌كه‌ی ئه‌م كۆنسرته‌ ڕاده‌ستی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی بوومه‌له‌رزه‌كانی كرماشان ده‌كرێت.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.