ڕكابه‌ریه‌كانی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێلی ڕالی ئوسترالیا ده‌ستی پێكردو تا نۆزده‌ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م پێشبڕكێیه بۆ بیستوپێنجه‌مین جاره سازده‌كرێت كه دوایین قۆناغی ئه‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانێتی ڕالی جیهانه‌و به درێژی سێسه‌دوهه‌ژده كیلۆمه‌تر له هه‌رێمی نیوساوس ویلز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له ململانێكانی یه‌كه‌م ڕۆژی پێشبڕكێكه‌دا شۆفێری به‌لجیكی تێری نۆڤێل پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، پله‌ی دووه‌میش بووه به‌شی ئیلفین ئیڤانزی بریتانی.
جێگای باسه شۆفێری فه‌ڕه‌نسی سیباستیان ئۆجێ به شێوه‌ی پێشوه‌خت نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانێتی ڕالی جیهانی بۆ پێنجه‌م جار له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی مسۆگه‌ركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.