لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا پرۆژەیاسای مووچە و دەرماڵەی حەشدی شەعبی پەسندکرا. فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بۆ رێگەگرتن لە لێپێچینەوەی ئەو پەرلەمانتارانەی بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی داوە، لە هۆڵی پەرلەمان هاتنە دەرەوە.
زانا رۆستایی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند "نیسابی یاسایی پەرلەمان شكێندراو کۆبوونەوەکەمان پەکخست. هاتنە دەرەوەمان لە هۆڵی کۆبوونەوەکە بۆ رێگەگرتن بوو لە لێپێچینەوە لەو پەرلەمانتارە کوردانەی لە ریفراندۆم دەنگیانداوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.