Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:06

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی نەوتی خاوی پاڵاوگەکان وەڵامی لێدوانی دوو پەرلەمانتار دەداتەوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی نەوتی خاوی پاڵاوگەکان وەڵامی لێدوانی دوو پەرلەمانتار دەداتەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: دیارە چەند لێدوانێك لەلایەن ھەردوو پەرلەمانتار بەڕێزان عەلی حەمە ساڵح و سۆران عومەر لە چەند سایتێکی راگەیاندنەکان دراوە، سەبارەت بەو نەوتە خاوەی کە بۆ پاڵاوگەکان دابینکراوە، ئێمە وەک وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان گشت ئەو بوختانانە رەتدەکەینەوە کە بەداخەوە لەم بارودۆخە ناسکەدا دیسان ھەستاون بە تۆمەتبەخشینەوە کە مەبەستیان تەنھا چەواشەکارییەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئاماژەی بە چوار خاڵ کردووە و دەڵێت "دەمانەوێ ئەم راستییانە بۆ رای گشتی بخەینەڕوو:

یەکەم: ھەموو ئەو بەرھەمە نەوتییانەی کە بەرھەمدەھێنرێن بۆ ناوەوەی ھەرێمی کوردستانە و ھاووڵاتییانمان سودی لێوەردەگرن.

دووەم: نرخەکەی ھەمان میکانزمی فرۆشتنی نەوتی خاوی ھەرێمە لە بەندەری جیھان.

سێیەم: پێشوەختە پارەیان لێوەرگیراوە و بە بەردەوامی پاکتاوی ژمێریاریان لەگەڵدا دەکرێت.

چوارەم: بە ھەمان شێوەی کۆمپانیای (تێگرێس) بە ھەمان پڕۆسە رۆژانە بڕی پێنج هەزار تۆن بۆ کۆمپانیای قەیوان لە تەقتەق دابینکراوە بۆ ھەمان مەبەست. 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.