Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:34

په‌رله‌مانی کوردستان له‌گه‌ڵ کونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌ هه‌رێم کۆبۆوه‌

ناكرێت چیدیكه‌ به‌غدا زمانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌رامبه‌ر كوردستان به‌كاربهێنێت
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم له‌ هۆتێل رۆتانا له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌رانی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌عفه‌ر ئیمنیكی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داوای هه‌موو فراكسیۆنه‌كان بووه‌، مه‌به‌ستیشمان گه‌یاندنی راسته‌وخۆی په‌یامی په‌رله‌مانی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كونسوڵ و نوێنه‌ری وڵاتان.

ئیمنیكی گوتیشی: په‌رله‌مانی كوردستان خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ په‌له‌ بكرێت بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ناكرێت چیتر ئه‌م دانوستانه‌ دوابخرێت، هه‌روه‌ها ناكرێت چیدیكه‌ به‌غدا زمانی هه‌ڕه‌شه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌كاربهێنێت، ئێمه‌ خوازیاری ئاشتین و داوا ده‌كه‌ین ئاشتی له‌ نێوان گه‌لانی عێراق هه‌بێت. له‌ ئێستاشدا حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستان به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرێت.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان راسپارده‌ی ته‌واوی ئاماده‌ كردووه‌ چوارچێوه‌یه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بۆ گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی ئاینده‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. هیواخوازین زوو گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا ده‌ست پێ بكات، ئه‌م راسپاردانه‌ی په‌رله‌مان بنه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی دانوستانه‌كان به‌ چ ئاراسته‌یه‌ك بچن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.