Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 09:13

 له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژدا ده‌ست به‌ سه‌ر سێ ملیۆن ده‌نکه‌ حه‌بی بێهۆشکه‌ردا گیراوه‌

له‌ سلێمانی و شاره‌زور
کوردستان TV
#7
100%

ئاسایشی شاره‌زور رایده‌گه‌ێنێ،  هێزه‌كانمان له‌ناو قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر 9 هه‌زار و 597 پاكه‌ت حه‌پ له‌جۆری ترامادۆڵ و دوو تۆمه‌تباریشیان به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌.له‌ ماوه‌ی پێنج رۆژی رابردووشدا ده‌ست به‌سه‌ر دوو ملیۆن حه‌بی له‌م شێوه‌یه‌دا گیراوه‌.

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زور، رایگه‌یاند: هێزه‌كانمان له‌یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سه‌یدسادق له‌ ‌به‌رواری (10/11/2017)دا، له‌ناو قه‌زای سه‌یدسادق توانیویانه‌ ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی 9 هه‌زار 597 پاكه‌ت حه‌پ له‌جۆری ترامادۆڵ له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی نیسان پاترۆڵدا كه‌ له‌ 959 هه‌زار و 700 ده‌نگ حه‌پ پێكهاتون.

 به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زور و به‌پێی ماده‌ی (14ی موخه‌ده‌رات) دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (د. ن. ع.) و (س. ع. أ.) ده‌ستگیركراون.

 هه‌روه‌ها له‌ رۆژی 5ی 11 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، ده‌ستی به‌سه‌ر دوو ملیۆن حه‌بی له‌م شێوه‌یه‌دا گرت .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.