وته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد رایده‌گه‌ێنێ، هیچ پاڵنه‌رێك و هۆكارێك نییه سنان چه‌له‌بی وه‌زیری داد هه‌رێمی كوردستانی به‌جێبێڵێ و ته‌نها مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی توركیا بۆچاره‌سه‌ری پزیشكییه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد هاتووه..
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ندێك كه‌ناڵی ناوخۆییه‌وه زانیاری نادروست له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی سه‌فه‌ركردنی وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق – سنان چه‌له‌بی بڵاوكرایه‌وه، له رۆژی شه‌ممه 11/11/2017 رونكردنه‌وه‌یه‌كمان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هۆكاره دروسته‌كانمان خسته‌ڕوو، به‌ڵام دواتر له كه‌ناڵی ئه‌لحه‌ده‌س راپۆرتێك به‌ناونیشانی به‌رپرسه هه‌ڵاتووه‌كانی هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا كۆمه‌ڵێك زانیاری نادروست و ناڕه‌وای له‌خۆ گرتبوو، به‌تایبه‌ت له باره‌ی وه‌زیری داد، بۆیه به پێویستمان زانی ئه‌م روونكردنه‌وه نوێیه بڵاوبكه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م: سنان چه‌له‌بی كه‌سایه‌تییه‌كی ناوداری هه‌ولێرو كوردستان و عێراقه و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی به‌هێزی هه‌یه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی پێكهاته‌ی توركمان و له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌وپه‌ڕی باشیدایه و جێگه‌ی رێز‌و ته‌قدیری ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ی له ئاستی كوردستان و عێراقیشدا رۆڵێكی نیتیمانی گرنگی ھه‌بووه له بونیاتنانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشخستنی بواره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی و ئابوری، له‌به‌رئه‌وه ھیچ پاڵنه‌رێك نییه ببێته هۆكار بۆ جێهێشتنی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
دووه‌م: هۆكاری جێهێشتنی سنان چه‌له‌بی وه‌زیری داد سه‌د ده‌رسه‌د به‌نده به ره‌وشی ته‌ندروستی به‌ڕێزیانه‌وه، كه له دوا پشكنینینی ئاسایی پزیشكی له كۆتاییه‌كانی مانگی ئابی رابردوو، ده‌ركه‌وت كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌یه، بۆیه به پێویستی زانی سه‌ردانی ولاتی توركیا بكات تاله‌وێ پشكنینی پزیشكی زیاتری بۆ بكرێت، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت به‌ڕێزیان پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری پرۆستات هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاك سنان بۆ خۆی نه‌خۆشی شه‌كره شی هه‌یه، ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه وا پێویستی كرد بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ژێرچاودێری تایبه‌تی و به‌رده‌وامی پزیشكیدا بمێنێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئاسایكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ته‌ندروستی و لابردنی ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنیانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی دروستی ده‌كات، دواتر له 6/11/2017 له LIV HOSPITAL - له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه، كه له‌وباره‌وه راپۆرتی پزیشكی دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه تاییدا ئاماژه به‌وه كراوه كه پێویسته به‌ڕێزیان بۆ ماوه‌ی (45) رۆژ له (7/11/2017 تا 22/12/2017 ) له‌ژێر چاودێری پزیشكیدا بمێنێته‌وه و نابێت به هیچ جۆرێك ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه به‌تایبه‌ت ئۆتۆمبێل به‌كاربهێنێت، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ مانه‌وه‌ی به‌رێزیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له وڵاتی توركیا،رای گشتی دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه، وه‌زیری داد – سنان چه‌له‌بی – به‌زووترین كات بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و وه‌كو وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌كاره‌كانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت .
سێیه‌م: یه‌كێك له تۆمه‌ته هه‌ره ناشیرین و بێبنه‌ماكانی كه‌ناڵی ئه‌لحه‌ده‌س ئاماژه‌كردنه به‌وه‌ی كه به‌ڕێز وه‌زیری داد رۆڵی هه‌بووه له ده‌ستگیركردنی كه‌سانێكی زۆر له‌وانه‌ی ئۆپۆزیسیێۆنی دوو پارتی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، كه ئه‌وه‌ش جگه له تۆمه‌تباركردنێكی بێ بنه‌ماو پووچ و دوور له ئاكاری رۆژنامه‌وانی، هیچی دیكه نییه، چونكه دادگاكان سه‌ربه وه‌زاره‌تی داد نیین و سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستانن، به‌ڕێزیان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌وجۆره‌ی نییه كه بتوانێت خه‌ڵك ده‌ستگیربكات، هه‌ربۆیه وه‌زاره‌تمان هه‌موو رێكارێكی یاسایی گرتۆته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ناوبراودا كه له ئێستادا وه‌زاره‌تی داد ئاگاداری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كردووه به‌مه‌به‌ستی جووڵاندنی داوای سزایی كه وه‌زاره‌ت تیایدا لایه‌ن ده‌بێت وه‌كو لایه‌نی دادخواز.
روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داد له كاتێكدایه كه به‌شێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌واڵی بێ بنه‌ما له سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو ببه‌ستن، كه ئه‌مه‌ش دووره له‌هه‌موو عورف و ئه‌ته‌كێتی كاری رۆژنامه‌وانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.