داعش له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و خورماتو كه‌وتووه‌ته جموجۆڵ و هێز كۆده‌كاته‌وه‌و پلانیان بۆ هێرشكردن داڕشتووه، شه‌وانیش ده‌چنه گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك بۆ خۆراك په‌یداكردن.
داعش له رۆژانی رابردوودا له ناوچه‌ی به‌شیری باشوری كه‌ركوك بۆسه‌ی بۆ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی داناوه و 5 چه‌كداری حه‌شدی كوشتووه.
هه‌روه‌ها چه‌كدارانی داعش به‌شه‌وان ده‌رده‌چن و ده‌چنه گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك بۆ خۆراك په‌یداكردن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ندێك جێگه‌ی سنووری كه‌ركوك و خورماتو ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش گه‌یشتوه‌ته ئاستێك، كه هێزه شیعیه‌كان ناتوانن پشتگوێ‌یان بخه‌ن و به‌رده‌وام له چاودێری كردنیاندان.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن بارام جێگری بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی، به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: پاشماوه‌كانی داعش له‌كه‌ركوك و داقوق و سه‌ڵاحه‌دین خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه و هێز كۆده‌كه‌نه‌وه.
گوتیشی: هێزه‌كانی داعش پلانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام نازانین ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و كوێ بڕۆن و چی بكه‌ن.
هاوكات عه‌لی حسێنی وته‌بێژی میحوه‌ری باكوری عێراقی حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند: جه‌ختی له‌هه‌بوونی جموجۆڵی داعش له‌كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین كرده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ڕۆژانی ڕابردوودا هێرشیانكردۆته سه‌ر چه‌كداره گه‌ڕاوه‌كانی داعش و بۆمبابارانیان كردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.