Erbil 7°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 09:39

دڵشاد شه‌هاب: ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم پێویستی به‌و هه‌موو په‌رچه‌ کرداره‌ تونده‌ نه‌ده‌کرد

هه‌رێمی كوردستان بێ ئومێد نه‌بووه‌ له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆكان
کوردستان TV
#7
100%

ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، له‌دوای ڕیفراندۆم حكومه‌تی عیراقی چه‌ند هه‌نگاوێكی توندی به‌رامبه‌ر هه‌رێم نا ، په‌رچه‌كرداره‌كان توند بوون كه‌ به‌بۆچونی ئێمه‌ به‌ته‌نها ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم پێویستی به‌و هه‌موو په‌رچه‌ كرداره‌ تونده‌ نه‌ده‌كرد.

دڵشاد شه‌هاب ،ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی هه‌ر پرسیار و بابه‌تێكی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عیراقه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌،وه‌ ئاماده‌یی خۆی پیشانداوه‌ بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ و ڕونكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك كه‌ لای به‌غداد پێویست به‌ڕونكردنه‌وه‌ بكات یا هه‌ر ئیلتزامێك كه‌ پێویست بێت هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جی بكات به‌ڵام تا ئێستاش هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی كرده‌یی به‌غدایه‌ بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ ڕاسته‌وخۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.

هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی هه‌نگاوه‌ كرده‌ییه‌كانی به‌غداد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان به‌ڵام هێشتا هه‌رێمی كوردستان بێ ئومێد نه‌بووه‌ له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆكان به‌ڕوویدا له‌لایه‌ن به‌غداوه‌.

گوتیشی: له‌دوای ڕیفراندۆم حكومه‌تی عیراقی چه‌ند هه‌نگاوێكی توندی به‌رامبه‌ر هه‌رێم نا په‌رچه‌كرداره‌كان توند بوون كه‌ به‌بۆچونی ئێمه‌ به‌ته‌نها ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم پێویستی به‌و هه‌موو په‌رچه‌ كرداره‌ تونده‌ نه‌ده‌كرد.

ده‌شڵێ: حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه‌ پێش ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غداد گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات بۆ وه‌رگرتنی بۆچونیان له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و شاندێكی حوكمی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن بێ جیاوازی .

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.