شاندێكی پارتی سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته ده‌كات و له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن كۆده‌بێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته بكات و له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن كۆببێته‌وه.
دوو رۆژ پێش ئێستا رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبووه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی نوێ، یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی زیاتر ده‌خوازێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.