Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:23

سه‌رۆکی نیوزله‌ندا ناوی ده‌چێته‌ نێو میژوو

سێیه‌م ئافره‌ته‌ ده‌گات به‌و پۆسته‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی
کوردستان TV
100%


سه‌رۆك حكومه‌تی وڵاتی نیوزله‌ندا ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌و به‌ بچوكترین سه‌رۆكی ئه‌و ولاته‌ هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی 150 ساڵه‌ی حوكمرانی ئه‌و وڵاته‌ .

 (جاسیندا ئاردیرن) وه‌ك بچوكترین ئافره‌ت له‌ ته‌مه‌ن بووه‌ به‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی نیوزله‌نداو به‌مه‌ش ناوی ده‌چێته‌ نێو مێژوو.

جاسیندا له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵی وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی له‌ نوسینه‌گه‌ی (تۆنی بلیر) ی سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌ریتانیا كاری كردووه‌ ، دواتریش له‌ نووسینگه‌ی (هیلین كلارك) ی سه‌رۆكی حكومه‌تی نیوزله‌ندا ده‌بێت به‌ فه‌رمانبه‌ر و له‌ ساڵی 2008 بو به‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ .

جاسیندا ئاردین له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژه‌ردنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی چه‌ند دروشمێكی به‌رز كردبووه‌ وه‌ كه‌ هۆكار بوون بۆ گه‌یشتنی به‌و پله‌یه‌,وه‌كو دروشمی به‌ خۆرایی كردنی خوێندنی باڵا،لابردنی تاوانی له‌باربردنی منداڵ و رزگاركردنی منداڵان له‌ هه‌ژاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆچ.

جێی باسه‌ جاسیندا ئاردیرن سێیه‌م ئافره‌ته‌ ده‌گات به‌و پۆسته‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.