Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:37

نه‌وید گۆرانی بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ ده‌ڵێته‌وه‌

گۆرانییه‌كی تازه‌ی خۆی له‌ ژێر ناوی هاوار بڵاوكردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و زنجیره‌ بومه‌له‌رزه‌ی كه‌ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له‌ هه‌ردوو پارچه‌ی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان روویانداو چه‌ندین هاوڵاتی كورد بوونه‌ قوربانی، گۆرانیبێژی كورد (نه‌وید زه‌ردی) گۆرانییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ .

له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌ خۆی هونه‌مه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌وید زه‌ردی له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا گۆرانییه‌كی تازه‌ی خۆی له‌ ژێر ناوی هاوار بڵاوكردۆته‌وه‌ و نووسیویه‌تی كه‌ گۆرانی هاوار پێشكه‌شه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دووچاری كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌ بوونه‌ته‌وه‌ .

له‌ كۆتاییدا ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ هیوا ده‌خوازێت كه‌ ئه‌و گۆرانیه‌ ته‌نیا وه‌ك به‌رهه‌مێكی هونه‌ری نه‌بێت به‌ڵكو هه‌وڵێك بێت بۆ كه‌مپینێكو كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوان .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.