به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه، ئاشكراى كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ( 15 / 11/ 2017)، ته‌رمى قوتابییه‌كى زانكۆ له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ى خۆیدا له شه‌قامێكى كۆیه‌دا، دۆزرایه‌وه، پۆلیسی كۆیه ده‌ڵێت قوتابیه‌كه له ئۆتۆمبیلێکدا بە گوللـەی دەمانچە خۆی کوشتووه.
عه‌مید شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى شارى كۆیه ڕاگه‌یاند: قوتابی زانكۆیه به‌ناوى (هـ، م،ش/ ته‌مه‌ن 19 ساڵ) كه دانیشتووى شارى (كۆیه)یه، ته‌رمی له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه.
پۆلیس ده‌ڵێت: ئەو قوتابیه دەمانچەی لە هاوڕێیەکی خۆی وەرگرتووە، لەسەر ڕووداوەکەش ئەو کەسەی دەمانچەکەی داوە بە به قوتابیه‌كه دەستگیرکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.