Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 00:40

سووپای زیمبابۆی کودەتایەکی سەربازیی ئەنجام دا و سەرۆکی وڵاتی لەسەرکار لادا

رۆبێرت مۆگابی ماوەی 30 ساڵه‌ سەرۆکی زیمبابۆی
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشەممە 15/11/2017، سووپای زیمبابۆی دەستی بەسەر سەرۆکایەتی وولات و پەرلەمان و دادگاکان و میدیای فەرمیی وڵاتدا گرت و چەند تەقینەوەیەکی بەهێزیش لە هاراری پایتەخت روویان دا.

سەرەتا سووپا رایگەیاند، کە نیازی کودەتای نییە بەسەر رۆبێرت مۆگابی، سەرۆکی وڵاتە، بەڵام دەرکەوت سوپا کودەتای ئەنجام داوە و مۆگابی کەنارگیر کردووە.

رۆبێرت مۆگابی، لە ساڵی 1924 لەدایک بووە. لە ئەفریقیای باشوور و بەریتانیا خوێندوویەتی. لە ساڵی 1980 تا 1987 سەرۆک وەزیرانی زینبابۆی بووە و لە ساڵی 1987ـیشەوە تا ئێستا سەرۆکی زیمبابۆی بوو (ماوەی 30 ساڵ).

زیمبابۆی وڵاتێکی ئەفریقییە و کەوتووەتە باشووری کیشوەری ئەفریقیا. لە ساڵی 1965 سەربەخۆیی خۆی و جیابوونەوەی لە بەریتانیا راگەیاندووە و لە ساڵی 1980 وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ، دانی پێدا نراوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.