Erbil 3°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:40

به‌رپرسێکى وه‌رزشى ئه‌رجه‌نتین خۆى کوشت

تۆمه‌تى گه‌نده‌لى خرابووه‌ پال 
کوردستان TV
100%

خۆرخى دیلهۆن، به‌رپرسى وه‌رزشیى ئه‌رجه‌نتین، دواى تۆمه‌تباركردنى به‌ كارى گه‌نده‌ڵى، له‌ سالى 2015 ، ئه‌مرۆ له‌ شارى (بۆینس ئایرس)ى پایته‌ختى ئه‌رجه‌نتین، خۆى هه‌ڵدایه‌ ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست دا.
 
دوێنێ سێشه‌مه‌ 14/11/2017 (ئه‌لیخاندرۆ بۆرزاكۆ) به‌رپرسی به‌بازاڕكردن، له‌ دادگایه‌كی نیویۆرك شایه‌تى ئه‌وه‌ى دا، كه‌ (دیلهۆن) و كه‌سێكى تر به‌ناوى (بابلۆ بالادینۆ) ملیۆنان دۆلار به‌رتیلیان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى مافى په‌خشكردنى یارییه‌كانى تۆپی پێ، وه‌رگرتووه‌، كه‌ پێشتر مافى په‌خشكردنى یارییه‌كانى تۆپی پێی له‌ ئه‌رجه‌نتین پێدرابوو.


 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.