Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:28

پێشێلکارییەکانی عێراق بەرامبەر هەرێم دەدرێت به‌ وڵاتان

دۆخی ئاڵۆزی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ وڵاتان ڕوون ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%


سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە، هەموو پێشێلکارییەکانی حکوومەتی عێراق دژی کوردستان دەخرێنە روو.

سبەی پێنجشەمه‌ سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ كونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.


لە کۆبوونەوەکەدا، هەموو پێشێلکارییەکانی حکوومەتی عێراق دژی کوردستان دەخرێنە روو، بە تایبەت داخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە و بەڵگەکانیش دەدرێنە کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەولێر.
 
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مەبەستیانە دۆخی ئاڵۆزی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ وڵاتان ڕوون بكەنەوە.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ـی ئەیلوولی 2017، کە تێیدا زیاتر لە %92ـی دەنگدەرانی کوردستان دەنگیان بە جیابوونەوە لە عێراق دا، حکوومەتی عێراق چەندین سزای بەسەر کوردستاندا سەپاند، لەوانە، بڕینی بەشەبودجەی کوردستان بە تەواوی، داخستنی فڕۆکەخانەکان و داگیرکردنی کەرکووک بە هاوکاریی سوپای پاسدارانی ئێران.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.