Erbil 3°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:56

ڕێزگرتنی هه‌رێم له‌ ڕاڤه‌یه‌کی دادگای فیدراڵی به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ ڕازییه‌ به‌ پێشێلکاریی مادده‌کانی ده‌ستوور

پێویسته‌ ئه‌مه‌ ڕوون بێت
کوردستان TV
#7
100%

حكوومه‌تی هه‌رێم مادام پابه‌ندیی خۆی به‌ ده‌ستووری عێراق ڕاگه‌یاندووه‌ و پێی وایه‌ پێویسته‌ ده‌ستوور ببێته‌ حه‌كم له‌ نێوان هه‌ردوولا، ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ دێت كه‌ هه‌رێم به‌ هه‌موو به‌نده‌كانی ده‌ستوور ڕازییه‌.

چاودێری سیاسی و ماموستای زانكۆ، د. بوخاری عه‌بدوڵڵا به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ڕاڤه‌كردنی ده‌ستوور له‌ لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه‌ پێشان ده‌دات كه‌ به‌ پێی مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوور، عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه‌ و خاوه‌ن سه‌روه‌ریی خۆیه‌تی و ناكرێت دابه‌ش بكرێت و وڵاتێكی دیموكراسییه‌، حكوومه‌تی هه‌رێم مادام پابه‌ندیی خۆی به‌ ده‌ستووری عێراق ڕاگه‌یاندووه‌ و پێی وایه‌ پێویسته‌ ده‌ستوور ببێته‌ حه‌كم له‌ نێوان هه‌ردوولا، ئه‌وه‌ به‌و مانایه‌ دێت كه‌ هه‌رێم به‌ هه‌موو به‌نده‌كانی ده‌ستوور ڕازییه‌، به‌وه‌ش كه‌ باسی یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وكاته‌یه‌ كه‌ ده‌ستوور وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمیش چۆن له‌ ده‌ستووردا هاتووه‌ به‌وشێوه‌یه‌ جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه‌ نه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی عێراقه‌وه‌ له‌ ده‌ستووردا ده‌كرێت، ڕازییه‌ و پێویسته‌ ئه‌مه‌ ڕوون بێت.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رێم به‌ چ شێوه‌یه‌ك به‌وه‌ ڕازییه‌ كێشه‌كان له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن، د. بوخاری عه‌بدوڵڵا گوتی: هه‌رێمی كوردستان گه‌ر به‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ ڕازی بێت، واتا به‌ داگیركردنیش ڕازییه‌، كه‌ به‌غدا كردوویه‌تی، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستانیش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و پێشێلكارییانه‌ ڕازی نابن و خه‌باتیش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، كه‌ ده‌ستوورێكی فیدراڵی و دیموكراسییه‌ و هه‌ر ئه‌و ده‌ستووره‌، كه‌ وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت ده‌بێته‌ هۆی یه‌كپارچه‌ییی عێراق.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.