Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 10:50

لە تێکشکانی فرۆکەیەکدا تەنها منداڵێک رزگاری بوو

فرۆكەیەك لە رۆژهەڵاتی روسیا تێكشكا 6 كەس گیانیان لە دەستدا
لە تێكشكانی فرۆكەیەكدا تەنها منداڵێك رزگاری بوو
کوردستان TV
100%

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ئاكامی تێكشكانی فرۆكەیەكی بچوك لە ناوچەی خابارۆڤسك لە رۆژهەڵاتی روسیا 6 كەس گیانیان لە دەستدا و تەنها منداڵێك رزگاری بوو .

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی روسیا ، فرۆكەكە لە جۆری 410 دابووە و حەوت كەسی تیابووە كە دووانیان تاقمی فرۆكەكە بوون .
روونیشیكردەوە كە منداڵێك لە نێو سەرنشینان لەو رووداوە رزگاری بووە ، بەڵام لە حاڵەتێكی مەترسیدارە .

 بەپێی گوتەی بەرپرسێكی وەزارەتی فرياكەوتن ، فرۆكەكە لە شاری نیكۆلایسڤك نامور بۆ فرۆكەخانەیەكی ناوەخۆی گوندی نیلكان لە رێگابوو كە 1000 كیلۆمەتر لە خابارۆڤسك پایتەختی ئەو هەرێمە دوورە.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.