Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:43

له‌ که‌رکووک ئه‌و شوقانه‌ى به‌سه‌ر واریسى شه‌هیدان دابه‌شکرابوون لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

دانیشتوانی ئه‌م شوێنانه‌ ئاماده‌نین ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن
کوردستان TV
100%


ده‌سه‌ڵاتدارانى كه‌ركووك به‌رده‌وامن له‌ ده‌ركردنى بڕیار و رێنمایى نوێ له‌ دژى كورد و له‌ نوێترین بڕیاریشدا هه‌موو ئه‌و شوقانه‌ى له‌ گه‌ڕه‌كى په‌نجا عه‌لى و سه‌یاده‌ درابوونه‌ واریسى شه‌هیدانى پێشمه‌رگه‌ لێیان ده‌سێنرێته‌وه‌.

نووسراوێك بڵاو كراوەتەوە كە واژووی ڕاكان سەعید پارێزگاری كەركووكی بە وەكالەت لەسەرە و داواكراوە كە شوقە و خانووەكانی كەركووك كە بە سەر كەسوكاری شەهیداندا دابەش كراوە، وەربگیرێتەوە.

به‌ بڕیارى پارێزگارى كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت، راكان جبورى، شوقەکانی گه‌ڕه‌كى پەنجاعەلی و سەیادە کە بەشێکیان لەلایەن ئیدارەی پێشووى کەرکووک و به‌ بڕیاری  پارێزگارى شاره‌كه‌ نەجمەدین کەریم دابه‌شكرابوون به‌سه‌ر واریسى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش کە زۆربەیان کەسووکاری پێشمەرگەن، دەردەکرێن و لێیان وەردەگیرێتەوە.

نووسراوەكە بەرواری دووی تشرینی دووەمی بەسەرەوەیە و مۆڵەتی كۆتایی دراوەتە ئەو ماڵانە كە زیاتر لە 200 ماڵن، بەڵام نیشتەجێبووانی ئەو خانووانە ئامادەنین ئەو بڕیارە جێبەجێ‌ بكەن.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە چاوساغی چەند كه‌سێك كە بە ناپاكەكان ناسراون، هێرشیان كردە سەر كەركووك و داگیریان كرد، هاووڵاتییانی ئەو شارە ئاوارە بوون و تا ئێستەش شارەكە لە ژێر سێبەری سەربازیدایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.