Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:54

حه‌شدی شه‌عبی دوو هاووڵاتیان له‌ زوممار کوشت

به‌ناوه‌كانی عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د حه‌ماده‌ و جاسم ئه‌لیاس راشدی
کوردستان TV
100%


موزاحم ئه‌لحوێت، گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ رفاندن و كوشتنی دوو هاووڵاتی له‌ گونده‌كانی ناحیه‌ی زومار تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دوو هاووڵاتیان رفاندووه‌، رۆژی دواتر كوشتوویانن.

موزاحم ئه‌لحوێت به‌ ماڵپه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: هه‌مه‌ره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ناحیه‌ی زومار دوو هاووڵاتیان رفاندووه‌، یه‌كێكیان ناوی، عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د حه‌ماده‌ جبووری، دانیشتووی گوندی سموود و ئه‌وی دیكه‌شیان ‌ناوی، جاسم ئه‌لیاس راشدی، دانیشووتی گوندی حه‌مره‌ عه‌فینه‌، پاش ئه‌وه‌ی رفاندوویانن، رۆژی دواتر ته‌رمه‌كانیان له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ر دوو گونده‌كه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و شوێنه‌واری گوللـه‌ به‌ جسته‌یانه‌وه‌ بووه‌.

گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا گوتوویه‌تی: ده‌مه‌وێت له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بپرسم، ئایا ئه‌وه‌ ئۆپراسیۆنی چه‌سپاندنی یاسایه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ناوچه‌كاندا جێبه‌جێ بكات، له‌كاتێكدا كوشتن و ده‌ستدرێژی و رفاندن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی زیادیكردووه‌؟.

هه‌روه‌ها داوای له‌ عه‌بادی كردووه‌ كه‌  به‌په‌له‌ ئه‌و ده‌ستدرێژی و كوشتوبڕ و دزی و تاڵانیانه‌ رابگرێت كه‌ رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ بوونه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.