Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:41

ئەڤغانستان .... لە هێرشێکی چەکداریدا 22 پۆلیس کوژران

ئەم هێرشە لە شەوی رابردووەوە دەستیپێكرد و تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو
ئەڤغانستان .... لە هێرشێكی چەكداریدا 22 پۆلیس كوژران
کوردستان TV
100%

لە هێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر ژمارەیەك خاڵی ئەمنی لە باشووری ئەڤغانستان بەلایەنی كەم 22 پۆلیس كوژران .

موتیعولڵا هیلال گوتەبێژ بەناوی پۆلیسی هەرێمی قەندەهار رایگەیاند كە گروپێكی چەكدارانی تاڵیبان هێرشیان كردە سەر 15 خاڵی پشكنین لە ناوچەكانی زهیرای و مایواند لە هەرێمی قەندەهاری هاوسنووری هەرێمی هەڵمەند، لە ئاكامی ئەو هێرشەشدا 22 پۆلیس كوژران و 15ی دیكە بریندار بوون ، ئەم هێرشەش لە شەوی رابردووەوە دەستیپێكرد و تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو .

روونیشیكردەوە كە هێرشبەرەكان كەسی خۆكوژو جۆرەها چەكی قورسیان بۆ ئەنجامدانی هێرشەكە بەكار هێنا ، بەڵام هێزە ئەمنییەكانی ئەڤغانستان توانیان بەرپەرچی هێرشەكە بدەنەوە و 45 چەكدار بكوژن و 35ی دیكە بریندار بكەن .  

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.