دوێنێ سێشەممە ١٣/١١/٢٠١٧ چەند شاخەوانێک بە مەبەستی ھەڵگەڕان و گەشتی چیایی سەردانی لوتکە چیای ھەڵگوردیان کرد، لەسەر لوتکە چیاکە دیمەنی بەفری نوێی ئەم چەند رۆژە بەدیار دەکەوێ.
لوتکە چیای ھەڵگورد بەرزترین لوتکە چیای عێراق و ھەرێمی کوردستانەو لەسەر ئاستی رووی دەریاوە 3607 مەتر بەرزە و ساڵانە لە ھەموو وەرزەکاندا گەشتیار و شاخەوانێکی زۆری ناوەخۆ و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان سەردانی دەکەن و شەوانە لەسەر لوتکەکە دەمێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.