Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:12

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ، کوژراوو برینداری لێکەوتەوە

بەشێكی مزگەوتی شێخ زاید زیانی بەركەوت
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ، كوژراوو برینداری لێكەوتەوە
کوردستان TV
100%

 سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بارەگایەكی ئەمنی لە ناوچەی مەنسورەی شاری عەدەنی باشووری یەمەنی كردە ئامانج .

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ بنكەی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایشی دامەزراوەكانی سەر بە هێزەكانی پشتێنەی ئەمنی لە گەرەكی عەبدولعەزیز كرا ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوە .

هەر بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە بەشێكی مزگەوتی شێخ زاید نزیك لە بارەگای ئاسایشی ناوچەكە زیانی بەركەوت .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.