باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هه‌ولێر، لەبارەی بوومەلەرزەکەى هه‌رێمى كوردستان به جیا راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوەو تێیدا سەرەخۆشی خۆیان ئاراسته‌ى خانەوادەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە کرد.
کۆنسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "توویتەر" په‌یامێكى بلاو كرده‌وه‌و تێیدا رایده‌گه‌ینێت " سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی دوێنێ هه‌رێمى كوردستان و ئاوانەشى کە ماڵ و موڵکیان لەدەستداوە دەکەین و هیواى سه‌لامه‌تیش بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین.
له لایه‌كى تره‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەبارەی بوومەلەرزەکەى هه‌رێمى كوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردتەوەو تێیدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە کردووه و هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداران خوست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.