فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی گوندی سۆرهكی سه‌ر به‌ده‌شتی به‌رزگر سه‌ر به ده‌ڤه‌ری سیده‌كان ده‌كات، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه هاووڵاتیه‌ك له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كاته ئامانج شه‌هید ده‌بێت و ئۆتۆملێلهكهش ده‌سوتێت.
په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان رایگه‌یاند: له ئه‌نجامی بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوندی سۆرهكی سه‌ر به‌ده‌شتی به‌رزگر سه‌ر به ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌كی دانیشتووی كۆمه‌ڵگای بهرمیزهیان كرایه ئامانج و شوفێره‌كه به ناوی (ئینداد عوسمان) شه‌هیدبوو ئۆتۆمبێله‌كه‌شی سووتێنرا.
سه‌باره‌ت به بۆردمانكردنی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا، ئیحسان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان راگەیاند فڕۆکەکەنی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری برادۆست و چەند ناوچەیەکی دیکە دەکەن و بەهۆی بۆردوومانەکەش چەند گەریلایەک گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.