هاوکارییەکانی مانگی سووری تورکی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزکەی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە گەیشتنە پارێزگای دهۆک و بڕیارە ئەو هاوکارییانە بگەنە هەولێر و سلێمانی، لهلایهكی دیكهشهوه لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، پارێزگار و بەرپرسانی تری حکوومی، ھەروەھا کونسوڵی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون، دواتر ھاوکارییەکان رەوانەی قەزای دەربەندیخان دەکرێت.
هاوکارییەکانی مانگی سووری تورکی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزکەی هەرێمی کوردستان لە رێگەی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە گەیشتنە پارێزگای دهۆک و بڕیارە ئەو هاوکارییانە بگەنە هەولێر و سلێمانی.
لە فڕۆکەخانەی سلێمانی، پارێزگار و بەرپرسانی تری حکوومی، ھەروەھا کونسوڵی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون، دواتر ھاوکارییەکان رەوانەی قەزای دەربەندیخان دەکرێت.
ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بە ناردنی زیاتر لە 50 بارهەڵگر لە یارمەتی و هاوکاریی مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی دەزگای ئافات، محەمەد گولئۆغلو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "کۆمەڵێک ھاوکارییمان گەیاندووەتە سلێمانی و لە شەوی رابردووەوە لە ھەوڵداین بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی ھاوکارییەکانمان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە، ئەمڕۆش تیمێکی تەندروستیمان ھێناوە تا سەردانی ناوچەکە بکەین، ئامادەیی خۆشمان نیشانداوە بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە کە لە ئێرانن".
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکارییەکانی تورکیای کرد
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی حکوومەتی تورکیای کرد کە وەکو یەکەم وڵات هاوکارییەکانی خۆی گەیاندە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان پێیان خۆشە سەردانی تورکیا بکەن و راشیگەیاند کە تا ئێستا کاتێک دیاریی نەکراوە بۆ سەردانکردنی تورکیا.
لهلایهكی دیكهشهوه لە پەیامێکدا کە بە زمانی تورکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی تویتەر بڵاویکردووەتەوە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی سوپاسی تورکیا، ئافاد و مانگی سووری ئەو وڵاتە دەکات کە رایانگەیاندبوو ئامادەن هاوکاریی هەرێم بکەن لەدوای بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو کە هەرێمی کوردستانی هەژاند.
سەفین دزەیی هەروەها سوپاسی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی کردووە کە ئاسایشی دانیشتوانی هەرێمیان کردووە.
سەفین دزەیی لە تویتەکەیدا رایگەیاندووە ''سوپاسی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەکەم کە لە بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەودا ئاسایشی هاووڵاتییانیان پاراست. هەروەها سوپاسی تایبەتیی تورکیا، ئافاد و مانگی سووری ئەو وڵاتە دەکەم کە رایانگەیاندبوو ئامادەن هاوکاریی هەرێم بکەن. سوپاسگوزارین''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.