Erbil 21°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 05:05

پەرلەمانی کوردستان رۆژی چوارشەممە  کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەده‌چێت
کوردستان TV
100%


سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوە دەکات و بڕیارە رۆژی چوارشەممە 15-11-2017 کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

رۆژی دووشەممە 13-11-2017، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ئاراستەی پەرلەمانتارانی کردووە دەڵێت "بەپێی حوكمی بڕگە 1ـی ماددەی 5 و بڕگە 2ـی ماددەی 17 و بڕگە 1ـی ماددەی 18 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە 1ـی ساڵی 1992ـی هەمواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین".

بەپێی بانگهێشتنامەکە، کۆبوونەوەکە بۆ دانیشـتنی ژمارە 5ـی ئاسایی خولی پاییزە، ساڵی چوارەمە لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق و بڕیارە کاتژمێر 10ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 15-11-2017 بەڕێوەبچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.