عەدنان حوسێن، نووسەری ناودارى عێراقی، لە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) وتارێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، ئەو کاردانەوانەی حکوومەتی عێراق، کە بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئهنجامدا، بە باشی بیریان لێ نەکرابووەوە و بە زیانی بەغدا تەواو دەبن.
ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن میلیشیا عێراقییەکان و داخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان و سەپاندنی گەمارۆی ئابووری بەسەر کوردستان و هەنگاوەکانی دیکەی بەغدا دژی هەولێر، سزادانی بە کۆمەڵی گەلی کوردستانـە و دەبنە هۆی دروستبوونی رەوتێکی توندی نەتەوەیی کوردی لە کوردستان، کە هیچ سەرکردەیەکی کوردیش توانای رێگری لێکردن و بچووککردنەوەی نابێت.
عەدنان حوسێن هەروەها رایگەیاندووە، لە دژی کوردستان، نەتەوەییەکانی عەرەبی عێراقی، شیعە و سوونەمەزهەبەکان یەکیان گرتووە و هانی شەقامی عێراقی دەدەن بۆ دژایەتیکردنی کوردستان و چاندنی تۆوی رق لە ناخیاندا، کە ئەمەش کاردانەوەی توندی نەتەوەیی کوردی لێ دروست دەبێت و هەولێر زیاتر لە بەغدا دوور دهخاتهوه.
ئەو نووسەرە پێی وایە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و بەرپرسەکای دیکەی عێراق سیاسەتمەداری زیرەک و سەرکەوتوو و پیاوی دەوڵەت نەبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.